به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروبارى ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیی له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دوا ئامارى قوربانیانى ئێزدییه‌كان به‌ده‌ست تاوانه‌كان، ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێی داتا و ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، كه له‌لاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكانیش به‌دیكۆمێنت كراوه، ژماره‌ى ئێزدییه‌كان نزیكه‌ى 550 هه‌زار كه‌س ده‌بێت. ژماره‌ى ئاواره‌كان به‌هۆى هێرشه‌كانى داعشه‌وه نزیكه‌ى 360 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، ژماره‌ى شه‌هیده‌كانیش هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژى هێرشه‌كه، گه‌یشته 1293 كه‌س.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان، ژماره‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى بێ باوك كران، 1759 منداڵ بوون، ئه‌وانه‌شى بێ دایك كران 407 منداڵن، هاوكات 359 منداڵ بێ باوك و بێ دایك كران، هه‌روه‌ها 220 منداڵیش باوك و دایكیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێندران و به‌وه‌ش كۆى منداڵه قوربانییه‌كان گه‌یشته 2745 منداڵ.
ژماره‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له شنگال كه تائێستا ئاشكرا كراون، 68 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵه، ئه‌مه جگه له ده‌یان گۆڕى تاك تاك. ژماره‌ى مه‌رقه‌د و مه‌زارگه‌كان كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ته‌قێنراونه‌ته‌وه 68 مه‌زارگه‌یه.
وه‌ك ڕوونكراوه‌ته‌وه، زیاتر له 100 هه‌زار هاووڵاتى سه‌ر به ئاینی ئێزدی، به‌ناچارى وڵاتیان جێهێشتووه و كۆچیان بۆ ده‌ره‌وه كردووه.
له هێرشه‌كه‌ى داعش بۆ سه‌ر شنگال و ده‌وروبه‌رى له 3/ 8/ 2014، له‌لایه‌ن داعشه‌وه 6417 كه‌س ڕفێندران، له‌وانه 3548 كه‌سیان ئافره‌ت و كچى تازه پێگه‌یشتوو بوون و 2869 كه‌سیان له‌ڕه‌گه‌زى نێر بوون.
دواى هه‌وڵی حكوومه‌تى هه‌رێم و هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، توانرا 3300 ئافره‌ت له چنگ داعش ڕزگار بكرێن، هه‌روه‌ها 1150 پیاو و 337 منداڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.