Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 12:25

گرنگی خه‌وتن چییه‌ بۆ مرۆڤه‌کان ؟

بۆ كه‌سێكی پێگه‌یشتوو تێكرا (6 بۆ 8 ) كاتژمێر به‌سه‌
کوردستان TV
100%

هه‌روه‌ك چۆن پێویستمان به‌ ئاو و هه‌وا و خۆراك هه‌یه‌ ،  خه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ پێویستییه‌كی زۆرمان پێیه‌تی ،چونكه‌ له‌ كاتی خه‌وتندا ته‌واوی ئه‌و بیركردنه‌وه‌ و باره‌ گرژانه‌ی به‌ درێژایی رۆژ  بیرمان سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن و ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان هێناون یه‌كه‌ یه‌كه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێنه‌وه‌ و ه‌زموونه‌كانی رۆژانه‌ له‌ یادگه‌دا جێگیر ده‌كرێن .

له‌ كاتێكدا خانه‌كانی مێشكمان به‌ درێژایی رۆژ وزه‌ی پێویست بۆ بۆ رۆژێكی ته‌واو كۆده‌كه‌نه‌وه‌ ،كۆئه‌ندامی به‌رگریشمان چالاك ده‌بێت ، هه‌روه‌ها گه‌شه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌شمان هه‌ر له‌ كاتی خه‌ودا به‌ ه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت .

هه‌ر بۆسه‌ ئارامی و رێژه‌ی ته‌واوی خه‌وتنمان كه‌ نزیكه‌ی سێیه‌كی ژیانمان بۆ خۆی ده‌بات ، گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ته‌ندروست ببه‌ینه‌ سه‌ر .

درێژی ماوه‌ی خه‌وتن به‌ پێی كه‌سه‌كان و ته‌مه‌نیان ده‌گۆرێت ،بۆ كه‌سێكی پێگه‌یشتوو تێكرا (6 بۆ 8 ) كاتژمێر به‌سه‌ ، به‌ڵام منداڵان پێویستییه‌كی زیاتریان به‌ خه‌و هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر نا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مندالان به‌ پێی پێویست سوود له‌م هۆرمۆنانه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن وه‌رناگرن  كه‌ له‌ كاتی خه‌ودا ده‌رده‌درێن .

هه‌ر بۆیه‌ خه‌و خه‌ڵات و به‌خششێكه‌ به‌ مرۆڤه‌كان به‌خشراوه‌ .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.