Erbil 2°C شەممە 04 کانوونی دووەم 09:04

وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا، هۆشداری ده‌دات

پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڕه‌شه‌ تیرۆریستییه‌كان زیاتر ببن
کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا، هۆشدارى دا له‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌ دوو ساڵى داهاتوودا ده‌كه‌وێته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى تیرۆریستى ترسناك.

ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى به‌ریتانیا پێشبینى ده‌كه‌ن، له‌ وڵاته‌كه‌یان له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا كرده‌ى تیرۆریستى گه‌وره‌ ئه‌نجام بدرێت و سه‌رچاوه‌كه‌شى گه‌شه‌كردنى توندوتیژى راستڕه‌وه‌كان ده‌بێت كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ پاساوێك بۆ ئه‌وه‌ى به‌ریتانیا بكه‌وێته‌ به‌ر هێرشى تیرۆریستان.

ئاژانسه‌كانی ئاسایشی بریتانیا ده‌ڵێن: ئاشكراكردنی ستراتیژییه‌تی بریتانیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێك بۆ ده‌ستپێكردنی ھێرش بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌.

بڕیاریشه‌ ساجد جاوید، وه‌زیری نوێی ناوخۆی بریتانیا رۆژی دووشه‌ممه‌ 4/6/2018  كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو به‌ ئامانجی ئاماده‌كاریی و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی رابگه‌یه‌نێت.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بریتانیا، پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌ڕه‌شه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا زۆر زیاتر ببن و پاشتر زۆرتریش ببن، هاوشانی ئه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانیش گه‌شه‌ بكات.

هه‌واڵگریی بریتانیاش له‌باره‌ی ھێرشی تیرۆریستی هۆشداریی ده‌دات و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن، له‌ ئاستی جیهانیدا گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان به‌ هه‌موو پاشخانه‌كانیانه‌وه‌ به‌رده‌وامن له‌ گه‌شه‌سه‌ندن، میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌كنه‌لۆژیایان بۆ فراوانكردنی ئامانج و خواسته‌كانیان قۆستووه‌ته‌وه‌و به‌كاری ده‌هێنن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.