Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:59

پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنى سێ تۆمه‌تباری راگه‌یاند

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 3 - 6 - 2018 ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر له‌راگه‌یاندراوێكدا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ ،  سێ  تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون دوای ئه‌وه‌ى  له‌هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى هه‌ڤاڵان و مامۆستایان هه‌ڵساون به‌ئه‌نجامدانى دزی كردن ،  له‌ئێستادا پۆلیس توانیویه‌تى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م ڕووداوانه‌ ده‌ستگیر بكات  

ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى پۆلیسى هه‌ولێر 

لە دوو ڕێکەوتی جیا پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی دوو ڕووداوی دزیکردن لە گەڕەکی هەڤاڵان و گەڕەکی مامۆستایان، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم دوو ڕووداوە کردەوە، توانی لە ماوەیەکی کەم ناسنامەی سێ تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات.
لەم بارەیەوە (ڕائید/ سیروان حمید حسن) بەڕێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات، بە پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاند کەوا " ئاگادار کراینەوە بەبوونی دوو ڕووداوی دزیکردن، دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوەو توانیمان لە ماوەیەکی کەم ناسنامەی سێ تۆمەتبار ئاشکرا بکەین لە دوو تاوانی جیا، دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بە تاوانەکەیان 
تاوانی یەکەم لە ڕێکەوتی (۳۰/٥/۲۰۱٨) تاوانبار بە ناوەکانی (ر.ل.ع) تەمەن (۲۹)ساڵ، (د.ز.ق) تەمەن (۲٥) ساڵ هەڵسابوون بە دزینی (۱۰۰) مسقاڵ زێڕو پارە لەگەڕەکی هەڤاڵان.
تاوانی دووەم لە ڕێکەوتی (۲/٦/۲۰۱٨) تاوانبار (ج.م.ص) تەمەن (۳۲) ساڵ، هەڵسابوو بە دزینی پارەو لاپتۆپ لە شەقامی ٤۰ م گەڕەکی مامۆستایان
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم دوو ڕووداوە کرایەوە بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بە بەندکردنی هەرسێ تاوانبار بە ماددە (٤٤٣) لە (ی.س)...


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.