Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 01:57

داعش خانووی چه‌کدارێکی حه‌شدی شه‌عبیی له‌ حه‌ویجه‌ ته‌قانده‌وه‌

له‌ لیوای 56
کوردستان TV
100%

چه‌كدارانی داعش خانووی چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی به‌ ناوی بورهان سوبحی محه‌مه‌د له‌ حه‌ویجه‌ ته‌قانده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ پێگه‌ی به‌غداد توده‌ی راگه‌یاندووه‌ ، له‌ گوندی عۆفییه‌ی سه‌ر به‌ حه‌ویجه‌ ،رێكخراوی داعش خانووی چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی به‌ ناوی بورهان سوبحی محه‌مه‌د ته‌قاندنه‌وه‌ ، كه‌ سه‌ر به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌ له‌ لیوای 56 .

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ خانووی ئه‌و چه‌كداره‌ چۆڵ بووه‌و ته‌نها ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیانی ماددی به‌دواوه‌ بووه‌ و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.