Erbil 22°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 20:24

هاتوچۆ ئاگاداریه‌کی بڵاوکرده‌وه‌

‌له‌ ناوه‌ڕۆكى هه‌واڵ ده‌قى ئاگاداریه‌كه‌ بزانه‌
کوردستان TV
100%


  ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌  3 - 6 - 2018 ، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ، ئاگادارییه‌كى بۆ هاوڵاتیان و شوفێران بڵاو كرده‌وه‌ تایبه‌ت به‌وه‌رزى هاوین ، ده‌قى ئاگاداریه‌كه‌یان بۆ شوفێران به‌م شێوه‌یه‌ 

1- ھەوڵ بدەن لە بەیانییانی زوودا، یاخود ئێوارانی درەنگ كاتێك پلەی گەرما نزم دەبێتەوە، گەشتەكانتان ئەنجام بدەن.

2- پێویستە ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێلەكانتان كار بكات.

3- لەكاتێكدا دەچنە پشتی سووكان و دەبنە شۆفێر، خۆتان بەدوور بگرن لە ھەموو جۆرە دەمەقاڵێ و سەرقاڵبوونێك، تەنیا ئاگاداری ڕەوشی ڕێگاوبانەكان بن و ھەوڵی كۆنترۆلكردنی ئۆتۆمبێلەكانتان بدەن، ئەمەش بۆ ئەوەی بەدوور بن لە ڕووداوەكانی ھاتوچۆ

4- بەردەوام مەرجی توندوتۆڵیی ئۆتۆمبێلەكانتان با تەواو بێت، بەتایبەتی (سووكان، برێك، ستۆپ، تایە، لایت، ڕۆت، بۆڵت)

5- نابێت تایەی ئۆتۆمبێلەكانتان زیاد لە پێویست ھەوای تێدا بێت

6- تۆ وەك شۆفێر بەرپرسیاریت لەكاتی شۆفێریكردندا، بۆیە پێویستە بەو خێراییە بڕۆیت، كە لەسەر شەقامەكە بۆت دیاری كراوە، شۆفێریكردن لەناو شارەكان (30.40.50.60) كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا، لێخوڕین لە دەرەوەی شارەكان (70.80.90.100) كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا

7- تۆی شۆفێر پێویستە ھەموو كات ئەوەت لەبیربێت، كە نابێت تێپەڕاندنی ھەڵە ئەنجام بدەیت

8- تۆ شۆفێری دەكەیت بۆ شەڕ و كێشە لەسەر شەقامەكان نیت، لەبەر ئەوە ھەوڵ مەدە شۆفێرانی و تەنیشت و بەرامبەرتان بێزار بكەن

9- لەكاتی شۆفێریكردن مۆبایل بەكار مەھێنن، ئەم ڕێنماییە زۆر دووبارەمان كردووەتەوە، بەڵام ھێشتا ئەم جۆرە سەرپێچییە دەكرێت، چونكە ناكرێت شۆفێر لەیەك كاتدا دوو كار ئەنجام بدات

10- ھیچ كات بە كەمتەرخەمی، یان لاساری مانۆڕی شۆفێری ئەنجام مەدەن


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.