Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:33

جه‌بار یاوه‌ر: یه‌کلایی بووه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌ر 30 رۆژ جارێک ئه‌و مووچه‌یه‌ ده‌درێت

بڕیاری مووچه‌ی 36 هه‌زار پێشمه‌رگه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، بڕیاری مووچه‌ی 36 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ شتێكه‌ ده‌مێكه‌ بڕاوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ر 30 رۆژ جارێك ئه‌و مووچه‌یه‌ ده‌درێت.

جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند: هاوكاری ئه‌مریكا بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ یه‌ك جار بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ ، ئه‌وه‌ شتێك نییه‌ دوا بكه‌وێت یان مانگێك هه‌بێت ‌و مانگێكی دیكه‌ نه‌درێت ، به‌ڵكو بڕیاری مووچه‌ی 36 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ شتێكه‌ ده‌مێكه‌ بڕاوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: رۆژی گه‌یشتنی هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌م مانگه‌دا دیار نییه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ر 30 رۆژ جارێك ئه‌و مووچه‌یه‌ ده‌درێت.

ئاماده‌كردنه‌وه‌ی: رزگار

سه‌رچاوه‌: رووداو

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.