Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:50

له‌ماوه‌ى که‌متر له‌ 24 کاتژمێر له‌سه‌ر رێگاى خه‌بات-هه‌ولێر 2 هاووڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

په‌یامنێری كوردستان تى ڤى
کوردستان TV
100%

شه‌وى رابردوو له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی خه بات - هه ولێر كامێونێكی بارهه‌ڵگر (ترێله) له‌گه‌ڵ بیكاشۆیه‌كی ته‌كسی خۆیان به‌یه‌كدا كێشاو له ئه‌نجامدا خاوه‌نی ته‌كسییه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا ، هه ر له هه‌مان شه‌ودا بیكاشۆیه‌كی تر له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی خه‌بات هه‌ولێر وه‌رگه‌ڕاو شوفَێری ئۆتۆمبێله‌كه برینداربوو و ره‌وانه‌ی نه‌خوشخانه‌ی فریاكه‌وتنى شاری هه ولێر كرا .

(نه‌قیب شیمال گۆران ) ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی خه‌بات به كوردستان تیفی راگه‌یاند: له ماوه ی كه‌متر له (24) كاتژمێر له سنووری قه زای خه بات (3) رووداوی هاتوچۆ رووی دا وه و بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو هاوولاتی و سێی دیكه‌ش برینداربوونه و ڕه وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كراون .

نه‌قیب شیمال گوتیشی: هۆكاری ڕوودانی ئه‌و رووداوانه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو له ئه‌نجامی خێرا لێخورینی شوفێران بووه‌ و پێداگیر نه بوونه به ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ .

 

سالار نامیق - خه‌بات 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.