Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:12

چه‌ند زیندانییه‌کی سیاسی: حکومه‌تی ئێران سزای سێداره‌ی کوردێکی رۆژهه‌ڵات هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌

رامین حوسێن په‌ناهی كوردێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه
چه‌ند زیندانییه‌كی سیاسی: با حكومه‌تی ئێران سزای سێداره‌ی كوردێكی رۆژهه‌ڵات هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

حه‌وت زیندانیی سیاسیی كه‌ له‌ زیندانی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌رج زیندانیی كراون، له‌ نامه‌یه‌كدا داوا له‌ سه‌رجه‌م رێكخراو و گروپه‌كانی پارێزه‌ ری مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن تا چییان له‌ده‌ست دێت بیكه‌ن بۆ ئه‌وی سزای سێداره‌ی رامین حوسێن په‌ناهی زیندانیی سیاسیی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ی نامه‌كه‌یان نووسیوه‌ بریتین له‌ سه‌عید ماسوری، زانیار مورادی، سه‌عید شێرزاد، ئاره‌ش سادقی، په‌یام شه‌كیبا، لوقمان مورادی، مه‌جید ئه‌سه‌دی.

ئه‌م حه‌وت كه‌سه‌ له‌ نامه‌كه‌دا وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌ 100 ساڵی رابردوودا سزای سێداره‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان كه‌م بووه‌ته‌وه‌ و له‌ زۆرێك وڵات ئه‌مجۆره‌ سزایه‌ هه‌ر نه‌ماوه‌، جه‌ختیان له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سزای سێداره‌ له‌ ئێران رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت و وه‌ك سزادان بۆ زیندانیانی سیاسی به‌كار ده‌هێنرێت.

شایه‌نی باسه‌ رامین حوسێن په‌ناهی كه‌ كوردێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دانیشتووی شاری سنه‌یه‌، له‌ سه‌ره‌تای هاوینی رابردوو به‌ولاوه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له‌ حزبی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیندانیكراوه‌ و به‌گوێره‌ی زانیاریی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر به‌ قورسی ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌، سزای سێداره‌شی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ و ته‌نانه‌ت پارێزه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت دۆسییه‌ی ناوبراو به‌ پێچه‌وانه‌ی دۆسییه‌كانی دیكه‌ سزای سێداره‌ زۆر به‌خێرایی گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی كرده‌یی.

به‌رپرسانی دادوه‌ریی ئێران رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ رامین كرده‌ی چه‌كداریی له‌ دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام خۆی و  بنه‌ماڵه‌كه‌ی وتوویانه‌ كه‌ ناوبراو هه‌رگیز كرده‌وه‌ی له‌مچه‌شنه‌ی ئه‌نجامنه‌داوه‌.

چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا سزای سێداره‌ی رامین حوسێن په‌ناهی له‌لایه‌ن ده‌زگای باڵای دادوه‌ریی ئێرانه‌وه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌ و ئه‌م هه‌واڵه‌ش هه‌ڵوێست و ناڕه‌زایه‌تیی دامه‌زراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤی به‌دوای خۆیدا هێنا.

 

 

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.