Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 00:57

له‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌کی خه‌بات هه‌ولیر، ئۆتۆمبێلێک وه‌رگه‌را شوفێره‌که‌ی گیانی له‌ده‌ستدا

خه‌ڵكی ناحیه‌ی رزگارییه‌
کوردستان TV
#7
100%


له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی خه‌بات هه‌ولیر، نزیك ده‌روازه‌ی كۆمه‌ڵگای (جدیده)  ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌را له‌ ئه‌نجامدا، شوفێره‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

نه‌قیب شیمال گۆران له‌ بنكه‌ی پۆلیسی هاتۆچۆی خه‌بات به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی خه‌بات هه‌ولیر، نزیك ده‌روازه‌ی كۆمه‌ڵگای (جدیده) ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆری تویوتا مه‌رزیه‌ به‌هۆی تیژ لێخورین وه‌رگه‌را له‌ ئه‌نجامدا شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.

جێگای باسه‌ شوفێره‌كه‌ی به‌ ناوی (ق.ی) كه‌ خه‌ڵكی ناحیه‌ی رزگارییه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای خه‌باته‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.