لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە سنووری پارێزگای دهۆك، نۆ كەس بەهۆی چوار ڕووداوی هاتوچۆ بوونەتە قوربانی.
له رووداوێكی هاتوچۆدا له جۆری پێكدادان كه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا، حه‌وت ئه‌ندامی خێزانێك بوونه قوربانی كه یه‌كێیان گیانی له ده‌ستداوه‌و ئه‌وانی دیكه‌ش بریندارن، كه برینی زۆربه‌یان قورسه.
ئازاد ته‌ها، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی دهۆك له هه‌ژماری خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ی حوزه‌یرانی 2018، كاتژمێر دووی دوانیوه‌ڕۆ له‌سەر رێگای دیره‌بوون رووداوێكی پێكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی تیۆتا هایلۆکس (مەرزیە) و بارهه‌ڵگرێکی جۆری ترێله روویدا.
زیاتر گوتی: به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه حه‌وت ئه‌ندامی خێزانێك کە سەرنشینی مەرزیەکەبوون بوونه قوربانی كه یه‌كێكیان منداڵێكه گیانی له ده‌ستداوه و شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی تریش برینداربوون، كه برینی زۆریان قورسه و چارەسەری پێویستیان لە نەخۆشخانە وەردەگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.