Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 05:11

بڕی ئاوی هاتوو بۆ 50% کەمی کردووە

هۆشداری له‌ ووشكبوونی به‌نداوی مووسڵ ده‌درێت
کوردستان TV
100%


هۆشداری لە وشكبوونی بەنداوی مووسڵ لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئەمەشی بۆ كردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ لەلایەن حكوومەتی توركیا ده‌گه‌یه‌نرێتىه‌وه‌، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هۆشداری دا لە وشكبوونی بەنداوی مووسڵ لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئەمەشی بۆ كردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ لەلایەن حكوومەتی توركیا گەڕاندەوە.

ریاز عزەدین، لەو بارەوە بە (سۆمەرییە نیوز)ی راگەیاند كە ئاستی قەبارەی ئەمباركراوی ئاوی بەنداوی مووسڵ بۆ زیاتر لە سێ ملیار مەتر سێجا بە بەراورد بە پارساڵ دابەزیوە كە دەگەیشتە زیاتر لە هەشت ملیار مەتر سێجا.

زیاتر گوتی، بڕی ئاوی هاتوو لە توركیاوە بەشێوەیەكی پێوانەیی كەمی كردووە و دەگاتە 390 مەتر سێجا لەهەر چركەیەكەوە بە بەراورد بە پارساڵ كە دەگەیشتە 700 مەتر سێجا، واتە بڕی ئاوی هاتوو بۆ 50% كەمی كردووە.

بەڕێوەبەری پرۆِژەی بەنداوی مووسڵ روونی كردەوە، رێككەوتننی حەسەن جەنابی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق لەگەڵ لایەنی توركیا مسۆگەری دەكات كە بەكارخستنی بەنداوی ئەلیسۆ بكەوێتە كۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتوو.

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هۆشداری دا لە وشكبوونی بەنداوی مووسڵ لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئەمەشی بۆ كردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ لەلایەن حكوومەتی توركیا گەڕاندەوە.

نەهلە هوبابی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێكیدا لەبارەی مەترسی وشكبوونەوەی بەنداوی مووسڵەوە، رەخنەی لە حكوومەتی عێراق گرت، لەمبارەیەوە بەلاواز و بێ باك وەسف كرد.

هوبابی گوتی ئیدارەی شكستخواردووی حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكان، بەتایبەتی هی حكوومەتەكەی عەبادی، بوونەتە هۆی هاتنەكایەی تەنگژەی ئاو، لەبەرئەوەی هەنگاویان بۆ چێكردنی هیچ ڕێكەوتنێكی ئاوی لەگەڵ ئەنقەرە نەناوە.

هەروەها گوتی حكوومەتی بەغدا چەندین هەلی گەورەی لەدەست داوە بۆ ناچاركردنی لایەنی توركیا كە بەلایەنی كەمەوە بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق لە ئاستی خۆیدا بهێڵێتەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.