Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 06:39

نوعمان جبوری: داعش له‌ هێرشێکدا 12هاووڵاتی کوشت که‌ئەندامی یه‌ک خێزانن

لە گوندی فەرحاتییە سەر بە ناحیەی زڵوعییە
کوردستان TV
100%

لە ئاکامی پەلامارێکی چه‌كدارانی داعش بۆسەر مالێک لە پارێزگای سەڵاحەدین، ١٢ هاووڵاتی کوژران کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ملازم نوعمان جبوری ،ئەفسەری پۆلیس، به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌: بەیانی ئەمڕۆ شەممە چەند چەکدارێکی داعش گەمارۆی خانوویەکیان داوە لە گوندی فەرحاتییە سەر بە ناحیەی زڵوعییە (٨٠ کلم باشووری تکریت ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین) و تەقەیان لە کەسانی نیشتەجێی ناوخانووەکە کردووە.

جبوری گوتیشی :لە ئاکامی پەلامارەکەدا، 12 هاووڵاتی کە ئافرەت و منداڵیشیان لەنێودایە و سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن، کوژران. 

تاوه‌کو ئێستاش داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو پەلامارە رانەگەیاندووە.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.