Erbil 15°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 05:06

کیم جۆنگ ئون نامه‌یه‌ک بۆ تره‌مپ ده‌نێرێت

بڕیاره‌ له‌ 12ى ئه‌م مانگه‌ تره‌مپ كیم جۆنگ ئون كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدەن
كیم جۆنگ ئون نامه‌یه‌ك بۆ تره‌مپ ده‌نێرێت
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رویته‌رز ئه‌مڕۆ هه‌ینى 1ى حوزه‌یرانى 2018، وه‌فدێكى باڵا له‌ حكومه‌تى كۆریاى باكوور له‌ سه‌ردانێكى ده‌گمه‌ن بۆ كۆشكى سپى نامه‌یه‌ك له‌ كیم جۆنگ ئون سه‌ركرده‌ى وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ ده‌گه‌یه‌نن، له‌ ئێستادا هه‌ردوو وڵات هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكى كۆریا و ئه‌مریكا ئه‌نجام بدرێت.

وا بڕیاره‌ له‌ 12ى ئه‌م مانگه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكوور كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات و به‌هیواى ئه‌وه‌ی فشار بخاته‌ سه‌ر كیم جۆنگ تا وڵاتى كۆریاى باكوور واز له‌ چه‌كى ناوه‌كى بهێنن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ تره‌مپ  ڕایگه‌یاند له‌وانه‌یه‌ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆكه‌ پێویستی به‌ دانوستانى زیاتر بێت.

تره‌مپ بۆ رویته‌رز وتى: " من  ئاره‌زووى ئه‌وه‌ ده‌خوازم كه‌ له‌ یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ هه‌موو شت ته‌واو بێت" به‌ڵام له‌م كۆبوونه‌وانه‌ ئه‌وه‌ ڕێگایه‌ك نییه‌ بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م جۆره‌ ڕێككه‌وتنانه‌، هه‌ندێك جار هه‌لێكى زۆر باش دێته‌ ئاراوه‌ كه‌ ده‌كرێت له‌ یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ یان دوو یان سێ كۆبوونه‌وه‌ ده‌ستكه‌وت و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا له‌ خولێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت".

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌و شانده‌ باڵایه‌ى له‌ كۆریاى باكووره‌وه‌ هاتوون بۆ كۆشكى سپى كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى نامه‌یه‌ك له‌ كیم جۆنگه‌وه بده‌نه‌ دۆناڵد تره‌مپ، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى شانده‌كه‌ كیم جه‌نگ جۆله‌ كه‌ یاریده‌ده‌رێكى نزیكى كیم جۆنگ ئونه‌.


ئاماده‌كرن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.