Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:37

هه‌سه‌ده‌ وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌دی دایه‌وه‌

هه‌سه‌ده‌: بژارده‌ی سەربازی به‌رامبه‌ر به‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هیچ ئەنجامێکی باشی نابێت
هه‌سه‌ده‌ وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دی دایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، وەڵامی بەشار ئەسەد سەرۆکی ڕژێمی سوریای دایەوە كه‌ رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌د له‌ منبج نه‌كشێنه‌وه‌ ئه‌وا هێرشی سه‌ربازیان ده‌كاته سه‌ر. 

له‌ لێدوانێكی بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز، کینۆ گابرێل گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە رایگه‌یاند: بژارده‌ی سەربازی به‌رامبه‌ر به‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هیچ ئەنجامێکی باشی نابێت. 

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: بژارده‌ی سه‌ربازی ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن و وێرانبوونی زیاتر  و سه‌خت تركردنی ژیانی گه‌لی سووریا، بۆیه‌ ئه‌وان چاره‌سه‌ری سه‌ربازی به‌ بژارده‌یه‌كی باش نازانن بۆ رژێمی سوریا. 

ناوبراو هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ئه‌و رێگه‌چاره‌یه‌ نییه‌ كه‌ هیچ ئه‌نجامێكی لێ به‌رهه‌م بێت. 

ئه‌م لێدوانه‌ی گوتەبێژی هەسەدە لە وەڵامی هەڕەشەکانی بەشار ئەسەد سەرۆکی ڕژێمی سوریادا دێت کە رایگه‌یاندبوو، بە رێگه‌ چاره‌ی ئاشتیانە بێت یان بەکارهێنانی هێزی سه‌ربازی، ناوچەکانی ژێردەستی هەسەدە کۆنتڕۆڵ دەکەینەوە.
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.