Erbil 16°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:03

له‌هه‌ولێر زیاتر لە 600 کیلۆ گۆشتی ماوه‌به‌سه‌رچوو دەستى بەسەرداگیرا

رۆژانه‌ 100 كیلۆی لێ فرۆشراوه‌
کوردستان TV
#7
100%


لیژنه‌كانی  قایمقامیه‌ت و  ئاسایشی  ئابووری هه‌ولێر، ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ 600 كیلۆ گۆشتی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرت، كه‌ رۆژانه‌ ئه‌و 100 كیلۆی لێ فرۆشراوه‌.

ڕاگه‌یاندنی قایمقامیەتى قەزاى ناوەندیى هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت و ئاسایشی ئابووری هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ 600 كیلۆ گۆشتی ساختە و ناتەندروستدا گرت، كه‌ ڕۆژانه‌ نزیکەى 100 كیلۆی لێ فرۆشتووه‌.

هاوکات لە ڕاگەیەنراوەکەدا نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوەندیی هەولێر ڕایگه‌یاند، توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ گۆشته‌ سووره‌دا بگرن كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌كراوه‌، دوو كه‌سیش به‌ تۆمه‌تی فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن به‌و گۆشته‌ ساختە ده‌ستگیربكه‌ن.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ڕوونیشیكرده‌وه‌، گۆشته‌ به‌سه‌رچووه‌كان پێكهاتوون له‌ گۆشتی هیندی و گۆشتی به‌ستوو له‌گه‌ڵ گۆشتی ئاژه‌ڵی نه‌خۆش و تێکەڵکردنی لەگەڵ گۆشتی فرێش و فرۆشتنی بە هاووڵاتییان.

ئاشکراشیکرد، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئەو دوو کەس کراوەتەوە کە دەستگیرکراون و دوو شوێنیش داخراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.