مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (43)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانهوه، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان/جێگری سكرتێری گشتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
بەبۆنەی (43)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانهوه، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و ئهندامانی سهركردایهتی و سهرجهم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین و هیوای سهركهوتنتان بۆ دهخوازین.
كاتێك ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێزەوە یادی دامەزراندنی یەكێتی بەرز دەنرخێنین بۆ ئەو خزمهتهی به بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمانی كردووه، لای هەموان روونە، كە هەرێمی كوردستان بە هەلومەج و قۆناغێكی دیكە دا رەت دەبێ بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پێكهێنانی كابینەی حكومهتێكی نوێ له عێڕاق، بۆیە جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هاوخەباتی و یەكڕیزیمان شانبەشانی هێزولایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانمان و داكۆكیكردن لەو ئەزموونە و سووربوون لەسەر بەدیهێنانی تەواوی مافە رەواكانی گهلهكهمان.
ئومێدەوارین ئەو یادە هەوێنی یەكگرتووی و زهمینه سازی چارهسهركردنی گرفتهكانی نێو یهكێتی به تایبهتی و نێو ماڵی كوردستانی بهگشتی بێت له پێناو بنیادنانهوهی هاوپهیمانیهتییهكی پتهوی نێوانمان و هاوگوتاریی سیاسی و هاوپەیمانیی و برایەتی وتەبایی و ئاشتەوایی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەكان و زاڵبوون بەسەر كۆسپ وتەگەرە و ناكۆكیە لاوەكیەكان و بهدهستهێنانی باشترین دهستكهوت بۆ كورد و كوردستانیان.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو و بهردهوام بن..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
31/5/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.