دواى گهیشتى بۆ كۆریاى باكوور، ئهمرۆ پێنجشەممە 31/5/2018، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە پیۆنگ یانگی پایتەخت و لەگەڵ کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆ بووەوە.
سەرۆکی کۆریای باکوور، کە بڕیارە لە مانگی داهاتوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ لاڤرۆڤ ستایشی رۆڵی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیای کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژموونی ئەمریکا لە جیهاندا.
سێرگی لاڤرۆڤ بە فەرمی داوای لە کیم جۆنگ ئون کردووە سەردانی رووسیا بکات و رایگەیاندووە، ”ئێمە زۆر دڵخۆش دەبین بە سەردانی کیم جۆنگ ئون بۆ مۆسکۆ.
تێزانین دوێنى چوراشهممه سێرجى لافرۆف وهزیرى دهرهوهى رووسیا گهیشته كۆریاى باكوورو لهگهل ری یونغ هو وهزیرى دهرهرهوهى كۆریاى باكوور كۆبووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.