له دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن له عێراق و په‌له‌كردن له ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت جه‌ختكرایه‌وه.
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز جۆن وێڵكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن له عێراق و په‌له‌كردن له ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و یه‌كده‌نگیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان و ڕۆڵی كاریگه‌رییان له پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ك و به‌رده‌وامیی دانوستانی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خرانه به‌رباس.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاركردن بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێویسته حكوومه‌تی داهاتوو زیاتر كار بۆ بووژانه‌وه، به‌هێزكردنی ئابووری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكات و له به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقدا بێت.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.