Erbil 14°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 06:24

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئیئتیلافی هێزە عێراقییەکان و شاندێکی یاوەری دەکات

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌
کوردستان TV
100%

ڕۆژی پێنجشەممە 31ـی 5ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەمال كەربولیسەرۆكی ئیئتیلافی هێزە عێراقییەكان و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئیئتیلافی هێزە عێراقییەكان سوپاسی گەلی كوردستان و سەرۆك بارزانی كرد كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا سەدانهەزار لێقەوماوە و ئاوارەی عەرەبیان لە كوردستان پەنا داوە و ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لەو بابەتەدا بەرز نرخاند.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئەگەر و پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ كرا و ڕۆشناییش خرایە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی و جەختیش لە پڕەنسیپی شەراكەت و تەوافوق لە پڕۆسەی سیاسیی داهاتووی عێراقدا كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.