ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 31 ى ئایاری 2018 ، زێنه‌دین زێدان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌كارى راهێنه‌رایه‌تى ریال مه‌درید راگه‌یاند ، ناوبراو له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند ئێستا كاتى واز هێنانم بوو له‌كاری راهێنه‌رایه‌تى ، وهڕاشیگهیاند ، بهپێرێزى سه‌رۆكى یانه‌م ووتووه كاری من له‌یانه ته‌واو بوو .
زێدان راشیگه‌یاند :لە کاری راهێنان ماندوونیم، بەڵام بۆ ئەوەی یانەکە بەردەوام بێت لە سەرکەوتن، دەبێت وازبهێنم. ئێستا کاتی وازهێنانە
زینه‌دین زیدان له سالى 2016 له شوێنی رافایل بینیتێز بوو به‌راهێنه‌ری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له‌و ماوه‌یه‌دا توانى 3 نازناوى چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ریه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت ، له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له‌جام و نازناوه‌كانى لالیگا و جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و جامی سووپه‌ری ئیسپانیای بۆ ریال مه‌درید برده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.