Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 13:14

به‌هۆى ترس له‌تێک چوونى ڕه‌وشی به‌غدا ، ده‌یان فلات له‌که‌رکوک ئاماده‌کراون بۆ گواستنه‌وه‌ى چه‌که‌ قورسه‌کان بۆ ئه‌و شاره‌

له‌بازگه‌ى مه‌فره‌قى تكریت - كه‌ركوك داخل بوونه‌ له‌چاوه‌ڕوانى گواستنه‌وه‌ى چه‌كه‌ قورسه‌كان دان
کوردستان TV
100%


دوای ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر و هاتنى هێزه‌ میلیشیاكانى شیعه‌ بۆ سنوری كه‌ركوك و هێزه‌كانى عێراقى ، به‌هاوكارى چه‌ند به‌رپرسێك له‌یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان  به‌هاتنى ئه‌و هێزانه‌  بۆ سنوری كه‌ركوك و ناوچه‌كه‌ زۆرێك له‌خاكى كوردستان له‌ده‌ست درا . 
له‌ئێستادا به‌هۆى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ته‌واو بوونى پرۆسه‌كه‌ ، به‌شێك له‌لایه‌نه‌ شیعه‌ عێراقیه‌كان و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ به‌هۆى قه‌بوڵ نه‌كردنى ده‌رئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ، مه‌ترسی تێك چوونى ڕه‌وشى به‌غدا له‌ئارادایه‌ و حكومه‌تى عێراق ترسى لێنیشتووه‌ له‌ئاڵۆزبوونى باری ئاسایش له‌به‌غدا.  

له‌دوای ئه‌و ڕه‌وشه‌ى هه‌یه‌ له‌ئێستادا له‌عێراق ده‌گوزه‌رێ و ترسى تێك چوونى بارودۆخه‌كه‌ ،  حكومه‌تى عێراق ده‌یان فلاتى له‌سنورى كه‌ركوك ئاماده‌كردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى تانك و زرێپۆس و  چه‌كه‌ قورسه‌كان بۆ به‌غدا و ده‌وروبه‌رى كه‌له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م چه‌ك و هێزانه‌ رووبه‌رووی كورد بوونه‌وه‌ و به‌شێكى خاكى كوردستانیان داگیر كرد ،  له‌ئێستاشدا ئه‌و فلاتانه‌ له‌بازگه‌ى مه‌فره‌قى تكریت كه‌ركوك داخل بوونه‌ له‌چاوه‌ڕوانى گواستنه‌وه‌ى چه‌كه‌ قورسه‌كان دان  

شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.