Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:32

ئه‌سه‌د بۆ ترامپ: تۆ خۆت ئاژه‌ڵیت و ئه‌مریکاش ده‌بێت سوریا به‌جێبهێڵێت

ئەسەد: ئه‌گه‌ر گفتوگۆ ئه‌نجام نه‌درێت په‌نا بۆ هێز ده‌به‌ین
ئه‌سه‌د بۆ ترامپ: تۆ خۆت ئاژه‌ڵیت و ئه‌مریكاش ده‌بێت سوریا به‌جێبهێڵێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31ى ئایارى 2018، به‌ پێى هه‌واڵێكى رویته‌رز به‌شار ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاند وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌بێت فێرى وانه‌ بوبێت له‌ عێراق  و سوریا جێبهێڵێت.

له‌ دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ روسیا ئه‌لیه‌وم ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاند: حكومه‌ت " ئێستا ده‌رگاى كردووته‌وه‌ بۆ دانوستان" له‌گه‌ڵ هێزى سوریاى دیموكرات كه‌ هێزێكن هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌ كوردییه‌كان هه‌یه‌  كه‌ كۆنتڕۆڵى به‌شێك له‌ باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌كه‌ن ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ سوپاى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاى تێدایه‌.

ئه‌سه‌د له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ وه‌ك یه‌كه‌م بژارده‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر گفتوگۆ ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌وا ئێمه‌ په‌نا بۆ هێز ده‌به‌ین و ده‌چین ئه‌و ناوچانه‌ ئازاد ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ده‌بێت ئه‌مریكییه‌كان خاكى سوریا به‌جێبهێڵن، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان ئه‌وان ده‌ڕۆن. 

ئه‌سه‌د له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا كه‌ ئه‌سه‌دى به‌ ئاژه‌ڵ ناولێنابوو، سه‌ركرده‌ى رژیمى سوریا وتى " ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و وتویه‌تی خۆیه‌تى وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاژه‌ڵ.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.