Erbil 15°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 04:29

له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زۆرترین فۆڵۆوه‌ریان هه‌یه‌

كریستیانۆ یه‌كه‌م و نه‌یمار دووه‌م و میسی سێیه‌م
کوردستان TV
100%


دامه‌زراوه‌ی "KPMG Football Benchmark" كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راپۆرتی (Avrupa Eliti 2018)دا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ٢٠ یاریزان كردووه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین فۆڵۆوه‌ریان هه‌یه‌.
به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ یاریزانی پڕتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ ٣١٨ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار فۆڵۆوه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌ و دوای ئه‌میش یاریزان نه‌یمار داسیلڤای به‌رازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان دێت به‌ ١٩١ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار فۆڵۆوه‌ر.
له‌ پله‌ی سێیه‌میش لیۆنه‌ل میسی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێری یانه‌ی بارسێلۆنا دێت به‌ ١٧٩ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار فۆڵۆوه‌ر.
مه‌سعوود ئۆزێلی یاریزانی ئه‌ڵمانی و یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزی به‌ ٦٩ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار له‌ پله‌ی حه‌وته‌م دێت.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌نادۆڵۆ
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.