Erbil 31°C چوارشەممە 05 ئاب 10:55

لە زاخۆ دوو تاکسی پێکیاندادا و سێ کەس بریندار بوون

100%

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە زاخۆ دوو تاکسی پێکیاندادا و بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ کەس بریندار بوون، هاوکات زیانی ماددیش بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتژمێر (8:00)ـی بەیانی، لە شەقامی سەرەکیی (نیو زاخۆ)، دوو ئۆتۆمبێلی کرێ (تاکسی) لە جۆری تۆیۆتا کرۆلا پێکیاندادا.

هاتوچۆی زاخۆ ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا سێ کەس بریندار بوون و زیانی ماددی بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.