Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:26

ئه‌مه‌ریکا: لەگەڵ تورکیا لەسەر منبج نەگەیشتووینە رێککەوتن

هێزەکانی سوریای دیموکرات: منبج چۆل ناكه‌ین
کوردستان TV
100%

هیزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، رایگەیاند " ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ تورکیا لەسەر منبج نەگەیشتووه‌تە هیچ رێککەوتنێك.

ناوێرت، وتيشى" هه‌فته‌ی رابردوو گرووپی كاری توركیا - ئەمریکا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ ، كه له‌ 4ی حوزه‌یراندا كۆبوونه‌وى تر له‌ نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ واشنتۆن سازبكرێت.

ناوێرت وتى" هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ توركیا و كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ نیگه‌رانی هاوبه‌شی له‌سه‌ره‌ درێژه‌ی هه‌یه‌و لایه‌نه‌كان نه‌خشه‌رێگا له‌باره‌ی منبج داده‌ڕێژن.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ له‌ هه‌مبه‌ر لێدوانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، كه‌ گووتبوى له‌سه‌ر منبج هه‌ردوو لایه‌نى توركی و ئه‌مه‌ریكى گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنى هاوبه‌ش، به‌لام هەر ئەمڕۆ شەڕڤان دەروێش وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە منبج رایگه‌یاند، کە ئەوان هه‌رگیز له‌ منبج پاشه‌كشه‌ بۆ هیچ هێزێك ناكه‌ن.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.