Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 13:48

سه‌لیم جبوری: ئه‌گه‌ر کۆمسیۆن بریاره‌کانی په‌رله‌مان جێبه‌جێ نه‌کات متمانه‌ى لێوه‌رده‌گرینه‌وه‌

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڵێنێك ده‌دات
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڵێن ده‌دات ئه‌گه‌ر كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان پابه‌ندی بریاره‌كانیان نه‌بێت ، ئه‌وا متمانه‌ له‌ كۆمسیۆن وه‌رده‌گرنه‌وه‌.

سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكی ته‌ له‌فزیۆنیدا ئاشكرای كرد، تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران  پێشنیاری نه‌كردووه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیانوێك هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پابه‌ندی بریاره‌كانى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نابێت، ئه‌وا كۆبونه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌نجام ده‌درێت و شێوازێكی یاسایی ده‌گرینه‌ به‌ر بۆ سزادانی لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م .

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتیشى" ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن بریاره‌كانی په‌رله‌مانی جێبه‌جێ نه‌كرد، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ متمانه‌ له‌ كۆمسیۆن و كه‌سه‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌كان وه‌ربگیرێته‌وه‌".

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ دانیشتنی دووشه‌مه‌ی رابردووی بریاریدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و (10%) ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێته‌وه‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.