Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:41

کۆمیسیۆن ئەنجامی دەنگدانی زیاتر له‌ 1000 وێستگەی هەڵوەشاندەوە

لە ئەنجامی تۆمارکردنی نزیکەی 2 هەزار سکاڵا بووە
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی  کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی دەنگدانی هەزار و 21 وێستگەی هەڵوەشاندەوە.

کۆمیسیۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو وێستگانەی لە سەرەتای پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لەلایەن لیژنە هونەری و یاساییەکانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران هەڵوەشێندراونەتەوە، لە نۆ پارێزگا و دەنگدانی تایبەت و دەرەوە گەیشتووەتە هەزار و 21 وێستگە.

کۆمیسیۆن روونیکردووەتەوە کە زۆربەی ئەو وێستگانەی هەڵوەشێندراونەتەوە بریتین لە: دەنگدانی 73 وێستگە لە هەولێر، دەنگدانی 96 وێستگە لە سلێمانی،  224 وێستگە لە دهۆک، 2 وێستگە لە دیالە، 36 وێستگە لە سەلاحەددین، 179 وێستگە لە نەینەوا، 186 وێستگە لە کەرکووک، 67 وێستگە لە دەنگدانی دەرەوە، 10 هەڵوەشێندراومەتەوە. هەروەها نزیکەی 100 وێستگە لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار هەڵوەشێندراونەتەوە.

کۆمیسیۆن لە راگەیێندراوەکەدا جەختیکردووەتەوە، هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی ئەو وێستگانە لە ئەنجامی تۆمارکردنی نزیکەی 2 هەزار سکاڵا بووە، لە ئەنجوومەنی کۆمیسیارانیش لیژنە بۆ سزادانی کەسانی کەمتەرخەم پێکهێنراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیش بەردەوامدەبێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.