ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو یه‌كه‌مین قه‌واره‌ی سیاسی كوردستان ناوی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بریاره له 30 ئه‌یلوولی ئه‌م ساڵ ئه‌نجام بدرێت، له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم تۆمار كرد.
له‌وباره‌یه‌وه خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه پارتی پابه‌ندی هه‌موو رێسا و یاساكانی كۆمیسیۆن ده‌بێت، چ به ده‌ست ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ژماره بكرێت یا به ئامێری زیره‌ك.
دوای تۆمارکردنی ناوی پارتی وەکوو کیانێکی سیاسی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: تائێستا ئەوەی دیارە وەکوو یەک کیانی سیاسیی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکەین، بەڵام جارێ ماوەی هاوپەیمانێتییەکان ماوە، ئەمڕۆ تەنیا تۆمارکردنی ناوی کیانە سیاسییەکانە.
خه‌سرۆ گۆران راشیگه‌یاند: پارتی پابه‌ندی هه‌موو رێسا و یاساكانی كۆمیسیۆن ده‌بێت، چ به ده‌ست ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ژماره بكرێت یا به ئامێری زیره‌ك وتیشی: ئێمەش گلەییمان لە کۆمسیۆن هەبووە و گومانمان هەیە لە هەندێک شوێن تەزویرێکی زۆر کرابێت و قوربانیی ئەو تەزویرەین.
هه‌روه‌ها وتیشی بەشێکی زۆری دەنگەکانمان ونبووە و خوراوە چ لە مووسڵ و چ لە سلێمانی و چ لە شوێنەکانی دیکە، بۆیە ئێمەش پاڵپشتی هەر هەنگاوێک دەکەین کە لایەنە سیاسییەکانی دیکە بینێن، لەلای کۆمسیۆن یان دادگا دەنگەکان بژمێردرێنەوە.
خه‌سرۆ گۆران راشیده‌گه‌یه‌نێت: لە هەر شوێنێک و هەر لایەنێکی سیاسی گومانی هەبێ یان بزانێ لە پڕۆسەی دەنگداندا لەو شوێنانەی پارتی زۆرینەی هەیە، با بفەرموون سندووقەکان بکەنەوە.
لەبارەی هەڵبژاردنی کوردستانەوە به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: یاسای هەڵبژاردنی کوردستان لەگەڵ عێراق جیاوازە، کوردستان یەک بازنەیە کە هەولێر و دهۆک و سلێمانی بە یەک زۆن دیاری کراون.
دەکرێ خەڵکی دهۆک دەنگ بە کاندیدی هەولێر یان سلێمانی بدات و ده‌كرێ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌نگ به كاندیدی هه‌ولێر یان دهۆك بدات هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
خه‌سرۆ گۆران گوتیشی: ئێمە 100 کاندیدمان دەبێ و بەپێی توانا و ژمارەی دەنگی پارتی لەو شوێنانە، کاندیدەکان دابەش دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.