گۆرانیبێژی شاری كه‌ركوك " لانه زه‌نگه‌نه " له ژێر ناوی جوانییه‌كه‌ت نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له گۆرانییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه .
ئاگرین دلشاد ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی داناوه و " هێمن حه‌مید " یش تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه ، گۆرانی جوانییه‌كه‌ت له شاری هه‌ولێر له ستۆدیۆی " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " تۆماركراوه .
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆرانییه ئاخۆ به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ یاخود ته‌نیا به شێوه‌ی ده‌نگ بڵاوده‌كرێته‌وه ، ئه‌م گۆرانیبێژو هیچ زانیارییه‌كی نه‌دركاندووه ، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیاریه‌كان بریاره گۆرانییه‌كه به شێوه‌ی كلیپ بڵاوبكرێته‌وه .
لانه زه‌نگه‌نه خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه و دانیشتووی ئه‌ورووپایه ، ساڵی رابردوو بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری دامه‌زراند .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.