Erbil 14°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 10:55

ئه‌مساڵ ژماره‌ى گه‌شتیاران له‌ جه‌ژندا زیاتر ده‌بن

له‌چاو پارسال گه‌شتیاران زیاتر دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتیی گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە ‌‌‌به‌راورد به‌ جه‌ژنى ره‌مه‌زانى رابردوو، ژماره‌ى گه‌شتیاران زیاتر ده‌بێت، دەڵێت ”داخستنى رێگه‌ى هه‌ولێر - كه‌ركووك، كاریگه‌رى له‌سه‌ر چوونى گه‌شتیار بۆ سلێمانى ده‌بێت“.

نادر روستایی، گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتیى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان، بە باسنیوزی راگەیاند" له‌ هه‌موو بۆنه‌كاندا زۆرترین ئاماده‌كارى و پلانى تایبه‌تمان بۆ پێشوازى له‌ گه‌شتیارانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت،‌ بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه‌به‌راییه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌ گه‌شتوگوزار له‌ شار و شارۆچكه‌كان ئاماده‌كارییان كردووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیش به‌ كۆمپاینیا گه‌شتیارییه‌كانه‌وه‌ كراوه‌“.

نادر رۆستایی، ئەوەشی خستە روو،‌‌‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستى كارئاسانى زیاتر بۆ هاتنى زۆرترین ژماره‌ى گه‌شتیار، له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانى دیكه‌ى سه‌ر به‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ماهه‌نگى كراوه‌، دەشڵێت: "پێشبینى ده‌كه‌ین به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى كه‌ له ‌ئارادایه‌، به‌راورد به‌ جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ساڵى رابردوو ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى كه‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن زیاتر بن".

ئاشکراشی کرد، به‌هۆى نه‌كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى نێوان هه‌ولێر - كه‌ركووك و به‌شێك له‌ رێگه‌كانى دهۆك مووسڵ، ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى ده‌چنه‌ پارێزگاى سلێمانى زیاتر ده‌بن، ره‌نگه‌ گه‌شتیار له‌و پارێزگایه‌وه‌ بێنه‌وه‌ هه‌ولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.