Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 18:28

له‌ شاره‌دێی که‌له‌کچی کچێکی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵان خنکا

به‌ ناوی زه‌ینه‌ب میرزا محمد
کوردستان TV
#7
100%

په‌یامنێرمان سه‌نگه‌ر گۆران پێی راگه‌یاندین كه‌ كاتژمێر ١ی دوای نیوه‌رۆ ئه‌مرۆ ٢٩/٥/٢٠١٨ كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵان به‌ ناوی زه‌ینه‌ب میرزا محمد دانیشتووی شاره‌دێی كه‌له‌كچی له‌ رووباری خازر خنكا.

 له‌م باره‌یه‌وه‌  بێوار عبدالعزیز، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگری شارشتانی له‌ پارێزگای دهۆك به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ له‌ كاتژمێر ١ ی دوای نیوه‌رۆ روویداوه‌ له‌ كاتێكدا كچه‌كه‌ له‌ گه‌ڵ دایكی بووه‌ له‌ دوای ته‌واو بوونیان له‌ كاركردن له‌ كێڵگه‌یه‌كی په‌تاته‌، بۆ پشوودان چوونه‌ته‌ لێواری روباری خازر ، زه‌ ینه‌بی ١٧ ساڵان به‌ مه‌به‌ستی خۆفێنك كردنه‌وه‌ خۆی هه‌ڵداوه‌ته‌ نێو رووباره‌كه‌وه‌، به‌ڵام  به‌ هۆی شاره‌زا نه‌بوونی له‌ مه‌له‌كردن خنكاوه‌ .

به‌ پێی ئامارێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای دهۆك له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مسال تاوه‌كو ئَێستا ١١ كه‌س به‌ هۆی رووداوی خنكان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.