Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 18:29

پارتی پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی له‌ 6 پارت و لایه‌نی تورکمانی کرد

لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدان و پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی 184 پارتی دەربری
پارتی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌ 6 پارت و لایه‌نی توركمانی كرد
کوردستان TV
100%

بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی پەیامی سوپاس و پێزانینی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە 6 پارتی تورکمانی گەیاند کە لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدان و پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی 184 پارتی دیموکراتی کوردستان دەربری . 

عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاوەری شاندێك سەردانی بارەگای پارتی گەشەپێدانی تورکمانی لە شاری ھەولێر کرد و لەلایەن 6 پارتی تورکمانی پێِشوازی کران. 

لە کۆبوونەوەیەکدا عەلی حسێن بەناوی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان سوپاس و پێزانینی بەشەش پارت و لایەنی تورکمان گەیاند لەبەرامبەر ھەماھەنگی و ھەلوێستیان بۆ پالپشتی و دەنگدانیان بەلیستی 184 پارتی دیموکراتی کوردستان.

ھەروەھا بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ئەم ھەنگاوەی پارت و لایەنە تورکمانەکانی بە نیشتمانی و گرنگ و پربایەخ دانا بۆ قولبونەوەی زیاتری پەیوەندی پارتی و لایەنە تورکمانییەکان و برایەتی و ژیانی پێکەوەیی لە ھەرێمی کوردستان، ھاوکات تەئکیدی کردەوە ھەلبژاردنی لیستی 184 پارتی بایەخی خۆی دەبێت کە پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک بارزانی وەک چۆن لەرابردوو لە پاراستن و زامن کردنی مافەکانی تەواوی پێکھاتەکان به‌ تایبەت پێکھاتەی گەلی تورکمان بوە لە ئایندەش ھەول و کۆشش دەدات بەھەمان نەفەس بۆ ئەم قۆناغەش ھەموو ھەنگاوەکانی لە بەغدا پاراستن و جێبەجێ کردنی دەستور و مافە سیاسیی و یاساییەکانی گەلی کوردستان دەبێت بەھەموو پێکھاتەکانەوە . 

پاشان پارت و لایەنە تورکمانییەکان تەئکیدیان کردوە ئێمە وەکو تورکمان لیستی 184 پارتی دیموکراتی کوردستان بەلیستی پارێزەری ماف و داخوازییەکانی ھەموو گەل و پێکھاتەکانی کوردستان بەتایبەتی تورکمان ده‌زانین، کە ھەمیشە سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان داکۆکیکارێکی سەرسەختی گەلی تورکمان بوونه‌، بەتایبەت لەماوەی نوسینەوەی دەستوری عێراق و حکومرانی لە ھەرێمی کوردستان.

بۆیە ئەمڕۆ لەم کۆبوونەوەیە تەئکید دەکەینەوە وەکو تورکمانەکانی ھەولێر ئاڕاستەیەکی دروستمان ھەڵبژارد چونکە بەھێزبوون و مانەوەی پارتی لەحکومرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەبەھێزبون و گەشەی تورکمان و ھەموو پێکھاتەکان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی کوردستان دەزانین.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.