ئهمڕۆ سێشهممه 29 ى ئایاری 2018 لهراگهیاندراوێكدا دهستهى دهسپاكى ههرێمى كوردستان ، ناو و سزاى دوو تۆمهتباری گهندهلى لهكوردستان راگهیاند ، راگهیاندراوهكهى دهسپاكى كهوێنهیهكى بۆ مالپهرى كوردستان تى ڤى ناردووه ، زیاتر لهسهر كهیسى ئهم دوو سزادراوه ڕوونكردنهوه دهدهن بهم شێوهیه
ئاشكراكردنی دوو تۆمەتباری گەندەڵی و سزایان و گەڕاندنەوەی بڕە پارەیەك:
لە درێژەی ئەو بڕیارانەی كە لە دادگاكانی كوردستان دەردەچێت سەبارەت بە یەكلاكردنەوەی كەیسەكانی گەندەڵی كە لە لایەن دەستەوە لێكۆڵینەوەی تێدا دەكرێت و لە دادگاكانی لێكۆڵینەوەی دەسپاكی ڕەوانەی دادگا تایبەتمەندەكان دەكرێت لەو ماوەیەدا لە دادگای تاوانەكانی سلێمانی ئەو دوو حوكمە دەرچووە:
- تاوانبار (ك.ر.ا) كەیسەكەی لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دەسپاكی "احالە" كرابوو بە پێی ماددەی (15) ی یاسای دەستەی دەسپاكی تایبەت بە دەسكەوتی ناڕەوا و یەكەم بڕیارە بە پێی ئەو ماددەیە دەردەچێ كە ناو براو هەڵسابوو بە كڕینی چەكی بەڵێندەران لە بازاڕ و خەرجكردنەوەی لە ڕێگای بانكی ڕەسمی بە نەقدی بە غیابی حوكم درا بە (7) ساڵ زیندانی و گەڕاندنەوەی بڕی 1.972.299 یەك ملیار و نۆسەدو حەفتاو دوو ملیۆن و دووسەد و نەوەت و نۆ هەزار دینار بۆ خەزێنەی گشتی.
- تاوانبار (ف.ر.ع) بە پێی ماددەی (315) هەڵساوە بە بردنی پارەی هاوڵاتیان كە بۆ هەقی كارەبا داویانە بە (7) ساڵ زیندانی گەڕانەوەی مەبلەغی 9.448.500 نۆ ملیۆن و چوار سەد و چل و هەشت هەزار و پێنج سەد دینار بۆ خەزێنەی گشتی.
ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان
هەولێر/ 29ی ئایار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.