به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایده‌گه‌یه‌نێت ، هاوڵاتى (ن. ک. ص.)، تەمەن (٤۰) ساڵ، دوای ئه‌نجامدانى پێنج تاوانی دزی كردن توانرا ده‌ستگیر بكرێت . پۆلیس ورده‌كاری پێنج تاوانه‌كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كه له‌چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى ده‌خاته ڕوو به‌م شێوه‌یه
ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى پۆلیسى هه‌ولێر
دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی چەند ڕوداوێکی دزی کردن، پۆلیس دۆسیەی لێکۆینەوەی بۆ ئەم ڕوداوە کردەوە و توانی لە ماوەیەکی کەم ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیری بکات.
لەم بارەیەوە (ڕائیدی پۆلیس/ ئومێد عارەب عبداللە) ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکور بە پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاند کەوا "لەم ماوەی ڕابردوو دیاردەی شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی پارە لەنێو ئۆتۆمبێلەکان سەری هەڵدا بوو، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕوداوە کردەوە و بە پشتبەستنمان بەکامێرای چاودێری توانیمان ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیری بکەین"
تۆمەتبار بەناوی (ن. ک. ص.)، تەمەن (٤۰) ساڵ، دوای دەستگیرکردنی دانی‌نا بە (٥) تاوانی دزی..
دزی یەکەم :هەڵسابوو بەشکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی بڕی(۳۸٥٫۰۰۰)هەزار دینار لە گەڕەکی ئازادی.
دزی دووەم: هەڵسابوو بە شکاندنی جامی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مەرزیە و دزینی دوو چەک لەجۆری (کلانشیکۆف و قەناس) لە شەقامی ۱۰۰ مەتری نزیک کۆلێژی جیهان.
دزی سێیەم: هەڵسابوو بەشکاندنی جامی ئۆتۆمبێل لە جۆری (تۆیۆتا کڕۆلا) و دزینی بڕی (۱٫٥۰۰) دۆلاری ئەمریکی.
دزی چوارەم: هەڵسابوو بە شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی دەمانچەیەک لە جۆری دەسک سۆر لە شەقامی موسل.
دزی پێنجەم: هەڵسابوو بە شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل دزینی بڕی (۲٫۸۰۰٫۰۰۰) دیناری عیراقی لە پارکی سامی عبدالرحمان.
پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کرا بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٤٦) لە ی. س.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.