په‌كه‌كه له سێقۆڵه‌وه هێرشی كردۆته سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای توركیا‌و تائێستاش هیچ له زیانه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه نه‌زانراوه.
كات ژمێر 10:10 خوله‌كی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له سێ قۆڵه‌وه له چیای دێل كه ماوه‌یه‌كه سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای توركیای لێیه ،هێرشیان كرده سه‌ر له‌شكرو سه‌ربازانی توركیا و به‌چه‌كی ئارپیچی و بیكه‌یسی و كلاشینكۆف ته‌قه‌یان له سه‌ربازگه‌كه كرد.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌و ناوچه‌یه شه‌ڕه‌كه بۆماوه‌ی 20 خولهك به‌رده‌وام بووه تائێستاش هیچ له زیانه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه نه‌زانراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.