مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه ، كه‌تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات ، خۆم ماوه‌یه‌كه ده‌ستم له‌ڕیزه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كێشاوه‌ته‌وه ، وهناوبراو ڕاشیدهگهیهنێت
سەربەرزیشم بە نوێنەرایەتیکردنی کورد و بەرگریکردن لە خاک و خەلکی ھەرێمی کوردستان دوور لە ململانێ ی حزبی و بێ سازشکردن لەسەر قوتی مووچەخۆران و پێگەی دەستوری و یاسایی ھەرێم وماف و ناوی پیرۆزی پێشمەرگە
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌ى مه‌سعود حه‌یده‌ر كهلهپهیجى تایبه‌ت به‌خۆی بڵاوى كردوه‌ته‌وه
لە راگەیاندنەکانەوە شتێک بەناوی خانەی راپەراندنى بزوتنەوەی گۆران بلاوکراوەتەوە لەسەر بەندە. من زیاتر لە چل رۆژە دەستم کێشاوەتەوە لە بزوتنەوەکەو لە فراکسیۆنی گۆران. لە چەند رۆژی رابردووش بە روونی لە بەرنامەیەکی کەنالێکی عێراقی ئەمەم باسکرد. ئەو بایاننامەی خانەی راپەراندن ئەھمیەتی نییە، چونکە بەندە دەمێکە دەستم لەکارکێشاوەتەوە. سەربەرزیشم بە نوێنەرایەتیکردنی کورد و بەرگریکردن لە خاک و خەلکی ھەرێمی کوردستان دوور لە ململانێ ی حزبی و بێ سازشکردن لەسەر قوتی مووچەخۆران و پێگەی دەستوری و یاسایی ھەرێم وماف و ناوی پیرۆزی پێشمەرگە.
ئەگەر پێویست بکات ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەم بە وردی رووندەکەمەوە.
مسعود حیدر
ئەندام پەرلەمانی عێراق
٢٠١٨/٥/٢٩
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.