له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به هێزێكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق له داقوق ئه‌فسه‌رێك و سه‌ربازێك بریندار بوون.
كاژمێر 12ی شه‌وی رابردوو له‌گوندی (ئه‌لبو محه‌مه‌د)ـی سه‌ر به‌قه‌زای داقوق بۆمبێكی چێنراو به‌ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی فه‌وجی ۳ـی لیوای ۱۹ـی پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق ته‌قییه‌وه.
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ئهفسهرێكـ به‌پله‌ی ملازم به‌ناوی (حه‌یده‌ر سه‌عد فه‌رمان) برینداربوو له‌گه‌ڵ سهربازێكـ به‌ناوی (موسه‌ننا حسین خه‌نجه‌ر) له‌دایكـ بووی ۱۹۸۵ به‌سه‌ختی برینداربووه‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی قاچی چه‌پی بڕاوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.