ئەمرۆ دووشەممە 28-5 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان وەڵامی پارێزگاری كەركوك بە وەكالەتی دایەوە سەبارەت بەوەی كە رایگەیاندبوو دەنگی نێو سندوقەكانی دەنگدان جیاواز بووە لە ئەنجامە راگەیاندراوەكان.
ریاز بەداران لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا هەموو ئەو بانگەشانەی رەتكردەوە كە باس لە گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەكەركوك دەكەن و جەختیشیكردەوە كە بەئامادەبوونی راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت و نوێنەری حزبە سیاسییەكان، دەنگەكانی وێستگەیەكی كەركوكیان بەدەست ژماردۆتەوە، دواتر دەركەوتووە كە ئەنجامەكان لەگەڵ ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكان چوونیەكن و تەنانەت راكان جبورییش ئیمزای لەسەر دروستیی ئەنجامەكان كردووە.
لای خۆشیهوه سەفا جابری بەرێوەبەری گشتی پرۆسەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەراگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە لێدوانەكانی راكان جبوری پارێزگاری كەركووك بەوەكالەت دوورن لە راستیەوەو ورد نین.
گوتیشی سندوقەكانی دەنگدان كە بە ئامادەبوونی پارێزگاری كەركوك ووردبینیان بۆ كرا لە بینای كۆمسیۆن دەریخست ئەنجامەكان وەك دەنگی نێو سندوقەكانە و هیچ جیاوازیەكیان نەبووە ، و پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت خۆی واژۆی كردووە لەسەر راپۆرتی ئەنجامەكان و بەدەستی خۆی نوسیویەتی ئەنجامەكان 100% وەكو یەكن
جابری داواشی لەكاندیدەكان كرد وردبن لە لێدوانەكانیاندا و كۆمسیۆن بەناڕەوا تۆمەتبارنەكەن.
گوتیشی هەر لێدوانێكی هەڵە ئاسایش و سەقامگیری پارێزگای كەركووك دەخاتە مەترسیەوە.
ئهمڕۆ دووشهممه راكان جبوری پارێزگاری كهركوك بهوهكالهت له راگهیهندراوێكدا گوتبووی: سهبارهت به پشتیوانی پارێزگای كهركوك له كاری ئۆپۆزسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عیراق بۆمان دهركهوت كه دهستكاری ههڵبژاردنهكه كراوه و لهو كاره دڵنیابووینهتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.