Erbil 30°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:12

لاوانی سیاسیی ئەورووپا: نابێ توندوتیژی دژبە پەنەبارانی کورد ئەنجام بدرێت

لاوانی سیاسی ئه‌وروپا له‌باره‌ی توندوتژیییه‌كانی دژ به‌ په‌نابه‌رانی كورد هاته‌ ده‌نگ
کوردستان TV
100%

بۆ پاراستنی گیانی پەنابەرانی کورد لە یۆنان، سەرۆکایەتیی لاوانی سیاسیی ئەورووپا ھاتە دەنگ و داوای دەستگیرکردنی تاوانباران دەکات.

لە رووداوەکەی کەمپی مۆریای سەر بە دوورگەی لیسبۆسی وڵاتی یۆنان، چەند گەنجێکی عەرەب ھێرشیان کردبووە سەر چەند گەنجێکی کورد لە ئاکامدا شەش کەس بریندار بوون.

سەرۆکایەتیی لاوانی سیاسیی ئەورووپا لە رێگەی لاوانی پارتی دەسەڵاتی یۆنان، پەیوەندییان بە لایەنی پەیوەندیداری وڵاتی یۆنانەوە کردووە و داوایان کردووە، دەستبەجێ سەرجەم تاوانبارن دەستگیر بکرێن و مافی یاسایی ئەو پەنابەرە کوردانە پێشێل نەکرێت.
لاوانی ئەورووپا دووپاتیان کردووەتەوە کە لایەنی ئایینی و رەگەزپەرستی نابێت دژی پەنابەرانی کورد بەکار بھێنرێت.

(ناسۆس مۆدۆڤاندیس) سکرتێری لاوانی سیاسیی یۆنان، بە سەرکردایەتیی لاوانی ئەورووپای ڕاگەیاندووە، پاش ھەوڵەکان ڕێگا دراوە بە نزیکەی ٣٠٠ پەنابەری کوردانی عێراق و سووریا لە کەمپەکە بچنە دەرەوە و شوێنێکی تر و سەقامگیرتر ھەڵبژێرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.