پۆلیسی دهۆك رایگەیاند: مستەفا بامەڕنی، رۆژنامەنوس و چالاكی مەدەنی لەلایەن پۆلیسی دهۆكەوە دەستبەسەرە.
ئەمڕۆ 28ی ئایاری 2018 دوای سێ رۆژ لە دیارنەمانی، پۆلیسی دهۆک روونکردنەوە لەبارەی چارەنووسی مستەفا بامەڕنی، چالاکڤان و رۆژنامەڤان بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت ئەو دەستبەسەرە.
هێمن سلێمان، گوتەبێژێ پۆلیسى دهۆک رایگەیاند: مستەفا بامەڕنی بەهۆی هاندانى خەڵک بۆ ئەنجامدانى خوپیشاندانى بێ موڵەت دەستگیرکراوە، ئێستا لە لای پۆلیسە و بەپێی یاسای خۆپیشاندان لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
گوتەبێژى پۆلیسى دهۆک گوتیشی: دوو گەنجی دیکەی دهۆک بەهەمان تۆمەت و بهبریاری دادوهری بهرێز دەستبەسەرکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.