Erbil 4°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 02:42

کۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی داعش له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

جه‌خت له‌ سه‌ر گرنگی پێگه‌یاندنی راهێنه‌رانی ناوخۆیی سه‌ربازی كرا
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و نوێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمان، كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی داعش له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.  

به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی پله‌باڵای وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمان، كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی داعش له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ریم شنگالی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی به‌ گرنگی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی تیرۆریستانی داعش كرد، بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا بۆ هاوكاری كردنی حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.

دواتر راپۆرته‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌واڵگری خوێندرایه‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌ رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراق كرا، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی كه‌ی تی سی سی له‌ هاوپه‌یمانان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ جه‌خت له‌ سه‌ر گرنگی و بایه‌خی بنكه‌كانی مه‌شق كرایه‌وه‌، بۆ زیاتر راهێنان و پته‌وكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

هه‌روه‌ا جه‌خت له‌ سه‌ر گرنگی پێگه‌یاندنی راهێنه‌رانی ناوخۆیی سه‌ربازی كرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پشت به‌ خۆیان ببه‌ستن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.