Erbil 4°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 02:42

داواکاری گشتیی هه‌رێمی کوردستان سوێندی یاسایی ده‌خوات

دامه‌زراندنی حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وه‌ك سه‌رۆكی داواكاری گشتی
کوردستان TV
#7
100%


حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی‌ داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد.

به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ژماره‌ 24 له‌ به‌رواری 11/4/2018 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پاڵاوتنی به‌ڕێز ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی داواكاری گشتی و به‌پێی حوكمی مادده‌ 10 ـ شانزه‌هه‌م له‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ 1 بۆ ساڵی 2015 و به‌ پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دراوه‌ به‌پێی حوكمی مادده‌ 1 ـ چواره‌م له‌ یاسای ژماره‌ 2 بۆ ساڵی 2017 (یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمدا)، بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی به‌ڕێز حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وه‌ك سه‌رۆكی داواكاری گشتی.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28/5/2018 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێزان حاكم به‌نگین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌وه‌كاله‌ت و سینان چه‌له‌بی وه‌زیری دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ڕێز حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وه‌ك داواكاری گشتی له‌به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا سوێندی یاسایی خوارد.

به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایى لێكرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێزیان خواست.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.