Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 15:16

زێدان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید مێژوو دەنوسێتەوە

یەکەم راهێنەرە کە بۆ سێ ساڵ لەسەر یەک نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەست دەهێنیت
کوردستان TV
100%


بەرێوبەری هونەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی  زێدانی فەرەنسی  ماوەی سێ ساڵە ئەرکی راهێنەراتی یانەی شاهانەی گرتوتە دەست ، زیزۆی فەرەنسی لەو ماوەیەدا ئاستێکی باشی پێشکەش کردوە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لەسەرجەم خول و پالەوانەیەکان . 

 زێدان وەکو راهێنەر لەگەڵ مەدرید 206 یاری ئەنجامداوە لە 130 یاریدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە 46 یاریش یەکسان بویە لە 30 یاریشدا توشی شکست هاتوە .

 زیزۆ لەگەڵ مەدرید لەماوەی ئەم سی ساڵە توانویەتی 9 نازناو بەدەست بهێنێت بۆ ڕیاڵ مەدرید ، نازناوەکانیش ئەمانەن خولی ئیسپانی وەرزی 2016-2017 ، جامی سوپەری ئیسپانیا ، دوو جامی موندیالی یانەکان ، دوو جامی سوپەری ئەوروپا ، سێ نازناوی چامپیۆنسلیگ .

 زێدان یەکەم راهێنەرە کە بۆ سێ ساڵ لەسەر یەک نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی  ئەوروپا بەدەست دەهێنیت .

كامه‌ران زێتى 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.