Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 02:07

پۆڵۆنیا خوازیاره‌ ئه‌مریکا بنکه‌ی سه‌ربازیی له‌ وڵاته‌که‌ی بکاته‌وه‌

ئاماده‌یه‌ تا بودجه‌ی دوو ملیار دۆلار بدات به‌ ئه‌مریكا
پۆڵۆنیا خوازیاره‌ ئه‌مریكا بنكه‌ی سه‌ربازیی له‌ وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی پۆڵۆنیا ئاماده‌یه‌ تا بودجه‌ی دوو ملیار دۆلار بدات به‌ ئه‌مریكا تا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ خاكی ئه‌م وڵاته‌ بكاته‌وه‌.

به‌رپرسانی ڤارشۆ بۆیه‌ ئاماده‌ن ئه‌م بودجه‌یه‌ خه‌رج بكه‌ن تا ئه‌وجۆره‌ی بۆخۆیان ده‌ڵێن رێگه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا بگرن كه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ په‌ره‌ ده‌سه‌نێت.

رۆژنامه‌ی " ئۆنێت " له‌ راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ نووسیویه‌تیی كه‌ بوونی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ پۆڵۆنیا نه‌ك ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی به‌هێز و پته‌وبوونی ئاسایشی ئه‌م وڵاته‌، به‌ڵكو ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكاشه‌وه‌ كه‌ رووسیا به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ خۆی و جیهانیش ده‌زانێت.

كۆتاییه‌كانی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ تا دانووستان بكات سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی و زیاتركردنی هێز له‌م وڵاته‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ڤارشۆ چه‌ندینجار رایگه‌یاندووه‌ كه‌ خوازیاره‌ ئه‌مریكا هێزی سه‌ربازیی خۆی له‌ خاكی ئه‌واندا زیاتر بكات.

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.