Erbil 4°C شەممە 18 کانوونی دووەم 03:52

لیۆنێل میسی : ئێمە باشترینى جیهان نین ، به‌رازیل و ئه‌لمانیا و ئیسپانیا له‌پێش ئیمه‌وه‌ن

له‌دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ل كه‌ناڵى El Trece ی ئەرجەنتینی
کوردستان TV
100%


 کەناڵی El Trece ی ئەرجەنتینی  دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ل لیۆنێل میسی  کاپتنی ھەڵبژاردەی ئه‌رجه‌نتین ئه‌نجامداوه‌ ، له‌به‌شێكى لێدوانه‌كانى میسى بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ ، له‌ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ مۆندیالى رووسیا ، له‌پێناو ئاماده‌باشیمان بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى . 

لیۆ راشیگه‌یاند،  ئامادەم چەند نازناوێک کە لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستم ھێناوە بیبەخشم لە پێناوی به‌ده‌ست هێنانى  نازناوی مۆندیالى 2018ى رووسیا  ، شتێکی  گەورەو خۆش دەبێت ئەگەر بتوانین له‌ مۆندیال ببین به‌پاڵه‌وان بەڵام ئه‌مه‌ش قورسه‌ كارێكى ، وه‌ئه‌ركیشمان ئاسان نیه‌ .

  ناوبراو راشیگه‌یاند:  خاوەنی چەندین یاریزانی باشین له‌هه‌لبژارده‌ی وڵاتماندا ،  زۆر بە باشی کار دەکەین و خۆمان ئامادە دەکەین بۆ مۆندیال ،  بەڵام ئێمە باشترین نین و ھەڵبژاردەکانی ئیسپانیا ، ئەڵمانیا ، بەرازیل لە ئێمە باشترن .

له‌باره‌ى  کۆمەڵەکەشی  رایگه‌یاند : ھەڵبژاردەکان ھەمویان بەھێزن ، به‌به‌رنامه‌ و ئاماده‌كارییه‌كى باش  خۆیان ئامادە کردووە ، ئێمه‌ش به‌و هیوایه‌ین له‌مۆندیال ئه‌نجامى باش تۆمار بكه‌ین و ژماره‌ بین 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.