Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:05

داعش هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر گوندى ( الندوات ) له‌ ناحیه‌ى ئامرلى

كوژراو بریندار هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


دره‌نگانى شه‌وى رابردوو چه‌كدارانى داعش به‌شێوه‌ی گروپ له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر گوندى ( الندوات ) سه‌ر به‌ناحیه‌ى ئامری ، ئامانج له‌هێرشه‌كه‌ى داعش هێرش كردن بووه‌ بۆ سه‌ر كه‌تیبه‌ى ئیمامى عه‌لى سه‌ر به‌میلیشیا شیعه‌كان كه‌له‌ناوچه‌كه‌دا بوونیان هه‌بووه‌ . 

له‌هێرشه‌كه‌ى چه‌كدارانى داعش كه‌چه‌ند كاتژمێرێكى خه‌یاندووه‌ و  زیان به‌ر هێزه‌كه‌ى میلیشیا شیعه‌كان ده‌كه‌وێت و له‌ئاكامدا به‌رپرسێكى باڵای كه‌تیبه‌كه‌ و سێ له‌چه‌كدارانى حه‌شد ده‌كوژرێن . 


چه‌كدارانى داعش ماوه‌یه‌كه‌ له‌ڕێگا ى چاڵاكى به‌شێوه‌ى گروپ گروپ له‌ناوچه‌كه‌دا رووبه‌رووی هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و پۆلیسى عێراقى ده‌بنه‌وه‌، له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌شێوه‌ی به‌ربڵاوتر چاڵاكی ئه‌و چه‌كدارانه‌ زیادى كردووه‌ 

سه‌رچاوه‌ - میدیاكانى عێراقی

شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.