چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگه‌یاند كه رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی رژێمی سووریا و هه‌روه‌ها رووسیای هاوپه‌یمانی به‌شار ئه‌سه‌د، له ناوچه‌یه‌كی بیابانیی ده‌وروبه‌ری دێره‌زوور، ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی ئه‌م دوو وڵاته كوژراون.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی ئه‌م تۆڕه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 26 سه‌ربازی سووریا و 9 سه‌ربازیی رووسیا به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا كاتژمێرێك دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی تۆڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگه‌یاند كه ته‌نیا 4 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه كوژراون، وه ئاماژه‌ی به هیچ زانیاریی دیكه نه‌كرد له‌مباره‌یه‌وه.
به‌ڵام ئه‌م وه‌زاره‌ته ئه‌وه‌شی رایگه‌یاندووه كه دوو ئه‌فسه‌ر له‌ناو چوار كوژراوه‌كه‌دا راوێژكاری سه‌ربازیی بوونه و سێ سه‌ربازی دیكه‌ی رووسیش كه بریندار ببوون به‌خێرایی گه‌یه‌نرانه بنكه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری سوپای سووریا، به‌ڵام دوو له‌وانیش به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.