سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی به‌رگری شارستانی شێروان مه‌زن به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: دوێنێ شه‌و 26\27-5-2018 كاتژمێر 11:10 له گوندی لێری سه‌ر به‌ناحیه‌ی شێروان مه‌زن له ده‌ڤه‌ری بارزان كه 10 كیلومه‌تر له بنكه‌ی شارستانی شێروان مه‌زنه‌وه دووره گوركێك په‌لاماری مندالێكی ته‌مه‌ن پێنج سالان به ناوی (هاكان رزگار حه‌جی ) ده‌دات و راشیگه‌یاند: كه گورگه‌كه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه منداله‌كه ببات .
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بهخوشحالییهوه باوكی منداله‌كه و له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه كه میوانیان بووه توانیویانه منداله‌كه له ده‌می گورگه‌كه رزگار بكه‌ن .
دوای ئه‌وه‌ش منداله‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مێرگه‌سوور كراوه بو وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.