Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 15:55

ئه‌و پیاوه‌ی 31 کاتژمێر له‌سه‌ر مانگ ژیا کۆچی دوایی کرد

٣٤ كیلۆ به‌رد و خۆڵی هێناوه‌ته‌ زه‌وی
کوردستان TV
100%

چواره‌مین ئاسمانگه‌ڕی ئه‌مریكی كه‌ 31 كاتژمێر له‌سه‌ر مانگ ژیاوه‌و٣٤ كیلۆ به‌رد و خۆڵی هێناوه‌ته‌ زه‌وی كۆچی دوایی كرد.

ئالان بیان ،چواره‌مین ئاسمانگه‌ڕی ئه‌مریكی كه‌ له‌ ساڵی ١٩٦٩ له‌ نێرده‌ی ئه‌پۆڵۆی ١٢، ئه‌ركی پێ سپێردراوه‌ و پێی نابووه‌ سه‌ر مانگ، كۆچی دوایی كرد.

فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی و بۆشایی ئاسمان-ی ئه‌مریكا (ناسا) رایگه‌یاند بیان كه‌ ٣١ كاتژمێر له‌ سه‌ر مانگ ژیاوه‌ و ٣٤ كیلۆ به‌رد و خۆڵی هێناوه‌ته‌ زه‌وی له‌ ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵیدا له‌ ویلایه‌تی هۆوستۆن كۆچی دوایی كرد.

بیان له‌ ساڵی ١٩٨١ له‌لایه‌ن ناساوه‌ خانه‌نشین كرا و له‌وكاته‌وه‌ ژیانی خۆی بۆ وێنه‌كێشانی هونه‌رییانه‌ی مانگ ته‌رخان كرد.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.